سۆنی توشی زیانی دارایی بووە

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له‌زاری گروپی كۆمپانیای بواری ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ژاپۆن سۆنی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌و كۆمپانیایه‌ 136 ملیار یه‌ن (ملیارێك و 200 هه‌زار دۆلار) زیانی پێگه‌یشتووه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش لاوازیی ئه‌دای ئامێره‌كانی مۆبایله‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سۆنی له‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردودا ته‌نها 19 ملیارو 600 ملیۆن یه‌نی زیان پێگه‌یشتووه‌. ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ماوه‌ی چاره‌كی دووه‌می ساڵی دارایی ئه‌مساڵدا تا 30ی سێپته‌مبه‌ر زیانی كارپێكردنی به‌بڕی 85 ملیارو 600 ملیۆن یه‌ن پێگه‌یشتووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا 13 ملیارو 900 ملیۆن یه‌نی ده‌ستكه‌وتووه‌ له‌هه‌مان ماوه‌دا. 
هاوكات به‌های فۆرشتنه‌كانی كۆمپانیاكه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 7.3  بۆ ترلیۆنێك و 900  ملیار  یه‌ن زیادیكردووه‌.
سۆنی پێشبینی ده‌كات له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵی داراییدا زیانه‌كانی كارپێكردنی بگاته‌ 40 ملیار یه‌ن و قازانجه‌كانی كارپێكردنیشی بگاته‌ 140 ملیار یه‌ن  كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌مان پێشبینی مانگی یۆلیۆی رابردووه‌. هه‌روه‌ك پێشبینیش 
سۆنی ساڵی رابردوی دارایی به‌ 128 ملیارو 400 ملیۆن یه‌ن زیانی په‌تی كۆتایی پێهێنا.