دەیەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى لە سلێمانى دەکرێتەوە.

ساڵانە ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى پێشانگایەکى نێودەوڵەتى لەمانگى 11 دەکاتەوە کە تیایدا لەزۆربەى ووڵاتانەوە کۆمپانیاکان تیایدا بەشدارى دەکەن ئەمساڵیش زیاترلە 100 کۆمپانیا بەشدارن.
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەواندا وتەبێژى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ئازاد شمقار ڕایگەیاند لە 14/11/2014 پێشانگاى نێودەوڵەتى دەیەمى سلێمانى DBX لە سلێمانى دەکەینەوە کە لەم بارودۆخە تایبەتەدا لە کوردستاندا هەیە.
وتیشى” پێشانگاى ئەمجارە پێشانگاى بەرەنگار بونەوەیە کە بەشانازیەوە ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لەمساڵدا ئەو پێشانگایە دەکاتەوە تا ڕەوڕەوەى بازرگانى و ئابورى لەم شارەدا بەردەوامى هەبێت”
وتەبێژەکەى پێشانگاکە ئاماژەى بەوەدا لەم پێشانگایەدا کۆمپانیاکانى وڵاتانى ئەڵمانى و ڕوسیا و لوبنانى و تورکیا و ئێرانا و عێراقى چەندین شوێنى دیکە بەشدارى دەکەن کە زیاتر لە 125 کۆمپانیا دەبێت.
بەشدارى کردنى ئەم کۆمپانیایانە لەم کاتەدا گرنگیدانە بەشارى سلێمانى بازرگانان و ئاشنابونى کۆمپانیا بیانیەکانە بە کوردستان لەم ڕەوشەدا.