دوای‌ 30 ساڵ، ده‌روازه‌ی سومار – مەندەلی نێوان عیراق و ئێران كرایه‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ دیاله‌ رایگه‌یاند: ده‌روازیه‌كی سنووری نێوان عیراق و ئێران دووباره‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 30 ساڵه‌ داخراوه‌.
ئازاد حه‌مید شه‌فی به‌سۆمه‌ریه‌نیوزی‌ وتووه‌، ده‌روازه‌ی‌ سنووریی سومار – مه‌نده‌لی دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی شه‌ڕی ئێران – عیراقه‌وه‌ داخرابوو، ئه‌مڕۆ به‌ره‌سمیی و به‌ئاگاداری به‌غدا و تاران كرایه‌وه‌.
ئازاد حه‌مید ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، كه‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌، هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی‌ مه‌نده‌لی و ئابووری‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بووژێنێته‌وه‌.
به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ دیاله‌، به‌شێكی‌ زۆری داهاتی‌ ئه‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ مه‌نده‌لی ته‌رخانده‌كرێت.
له‌سنووری پارێزگای دیاله‌ ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی‌ سنووریی هه‌یه‌ به‌ناوی‌ مونزرییه‌، كه‌ رۆژانه‌ قافڵه‌ بازرگانییه‌كان و سه‌ردانكه‌رێكی زۆری مه‌زارگه‌ ئاینییه‌كانی‌ شیعه‌ لێوه‌ی‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن.