شەپۆلێکی بەھێزی باران روو لە ھەرێم دەکات

 
پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ھەرێم بکات و تاوەکو ناوەڕاستی ھەفتەی ئایندە بەردەوام بێت.
لەوبارەیەوە فازیل ئیبراھیم بەرێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم، راگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە سبەینێ رۆژی پێنجشەممەوە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک لە دەریای سورەوە کاربکاتە سەر کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان و ئەو کاریگەرییەش لە شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی لە ھەرێمی کوردستان زیاتر دەربکەوێت، کە دەبێتە ھۆی باران بارینێکی زۆرو پێشبینیش دەکرێت چەند رۆژێک بخایەنێت.
بەرێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم، راشیگەیاند: لەم ساڵدا رێژەی بارانبارین لە ھەرێمی کوردستان زیاد بێت، لە ھەمان کاتدا بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵ خۆی دەھێنێت کە لەدوای رۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما بەرادەیەکی زۆر روو لە دابەزین دەکات.
 
ز.ر