” نرخی خۆراک لە بازاڕەكانی جیهان دادەبەزێت “

نرخی خۆراک لە بازارەکانی جیھان لە مانگی ئەیلولدا بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و دەگاتە نزمترین ئاست لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوودا.
بەپێی راگەیەندراوێکی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بەفاو ، لە چاو مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٣ نرخی خۆراک لە بازارەکانی جیھان بە رێژەی ٦% داشکاوەو ھۆکاری ئەو داشکانەش دەگرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارو پێشبینی کردنی زیادبوونی بەرھەمی دانەوێڵە لە ساڵی ٢٠١٤ دا بۆ سەرووی ٢ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن تۆن.
ھەروەھا راگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد ، بەم دابەزینەوە لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە نرخی خۆراک لە بازارەکانی جیھان بۆ شەشەم جارە دادەشکێت و جگە لە گۆشت کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە نرخی کاڵا خۆراکییەکانی دیکە گەیشتۆتە نزمترین ئاست لە ماوەی چوار ساڵداو لەو چوارچێوەیەشدا بەرھەمی شیرەمەنییەکان زۆرترین داشکانی بەخۆوە بینی وە.
وا پێشبینی دەکرێت دابەزینی نرخی خۆراک ببێتە ھۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی رێژەی ھەژاری لە جیھاندا بە تایبەت لەناوچەکانی باشوورو ناوەراستی ئەفریقیاو ھەندێک وڵاتانی کاریبی ، کە لە ئێستادا نزیکەی ١ ملیار کەس لەجیھاندا بەدست بڕسێتی دەناڵێنن .