” ئاڵۆزییەكانی عێراق نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە “

سەرۆکی سندووقی نێودەوڵی دراو ناسراو بە IMF پێش کۆبوونەوەی ئەو رێکخراوە لە واشنتۆن نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی عێراق دەربڕی و رایگەیاند ئەگەری هەیە ئاڵۆزییەکانی عیراق ببنە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
کریستین لاگار سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتی دراو رایگەیاند کە بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی عێراق ئەگەری هەیە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی لێبکەوێتەوە.
لاگار هەروەها رایگەیاند تا ئێستا ئاڵۆزییەکانی عێراق نەبووەتە هۆکاری پچڕانی هەناردەکاری نەوتی ئەو وڵاتە، بەڵام هۆشداریدا لە ئەگەری وەها رووداوێک دڵنیایی لە بازاڕی نەوت لەناو دەچێت و لەدوای ئەوەش نرخی نەوتی بەرزدەبێتەوە.
کۆبوونەوەی سندووقی نێودەوڵەتی دراو لە کاتێکدا بڕیارە بەڕێوەبچێت کە رەوشی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەڕوات.
لاگار رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەو رێکخراوە، گەشەی لەسەرخۆی ئابووری جیهان، قەیرانی ئۆکراینا و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا تاوتوێ دەکرێت.