قائیمقامى سلێمانى داواى هاوکارى لە سەندیکاى کرێکاران دەکات

قائیمقامى سلێمانى داوا لەسەندیکاى کرێکارانى بیناسازى دەکات هاوکاریان بکەن لە بنەبرکردنى دیاردەى زیادەڕەوى کەبەشێوەیەکى فراوان دەکرێتە سەر موڵکی گشتی.
ئەمڕۆ پێنچ شەمە 25/9 لە دیوانى قائیمقامیەت ، ئاوات محەمەد قائێمقامى سلێمانى لەگەڵ سەرۆکى سەندیکاى کرێکارانى بیناسازى کۆبووە ، مەبەستى کۆبوونەوە ئاگارداربوونى سەندیکا لەو ڕێوشوینانەى لەلایەن ئیدارەى شارەکەوە بۆ بنەبڕکردنى دیاردەى زیادەڕەوى لە سنورى ماستەپلانى شارى سلێمانى یە گیراوەتەوە بەر ، 
ئاوات محەمەد  داوا لە سەندیکاى کرێکارانى بیناسازى کرا بەبێ بوونى مۆڵەتى خانووکردن کار بە هیچ کەسێک نەکرێت لەبەرئەوەى هەر تووشى لێپرسینەوەى یاسا دەبێتەوە لەبەرئەوەى ئەمە بە تەنیا کارى حکومەت نییە پێویستە لەسەر هەموو لایەک هاوکاربین بۆ لەناوبردنى ئەو دیاردە.
لەلاى خۆی یەوە عوسمان حەمە سەعید سەرۆکى سەندیکاى کرێکارانى بیناسازى پشتگیرى و هاوکارى خۆى و سەندیکاى بۆ قائیمقامى سلێمانى دەربڕى بۆ بنەبڕکردنى ئەو دیاردەیە بۆیە بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ ئەندامانى سەندیکاى کرێکاران دەکەین بۆ دەرکردنى بڕیارێک کە کرێکاران پەیوەست دەکات بەپابەندبوون بە ڕێنماکانى شارەوانى سلێمانى لە پێدانى مۆڵەتى دروستکردن خانوو .