کارمەندانى تەندروستى خەڵاتکران

 
لەبەرامبەر ئەو ئەرکو ماندوبونانەى لەبەرەکانى جەنگ ئەنجامیانداوە خەڵاتى ئەو کارمەندانەکرا کە یارمەتى هێزى پێشمەرگەدەدەن.
سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سیروان محەمەد بەشداریکرد لەڕێوڕەسمى پێدانى خەڵاتى ڕێزلێنان بەو کارمەندانەى لەبەرەکانى جەنگ لەبێشەوەبون لەگەڵ پێشمەرگەدا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەکى بەرچاو لە کەسایەتى تیایدا بەشداربون و چەندین فلمى دۆکۆمێنتارى نمایشکرا کە باسیان لە قارەمانى کارمەندانى تەندروستى دەکرد لە بەرەکانى جەنگ و چۆنێتى ڕاپەڕاندنى کارەکانیان.
لاى خۆشیانەوە بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى و سەرۆکى ژورى بازرگانى سوپاسى سەرجەم ئەو کارمەندانەیانکد کە بەردەوام لە پێشەوەى بەرەکانى جەنگ خزمەتیان بە پاراستنى تەندروستى هێزەکانى پێشمەرگە کردووە.
لەڕێوڕەسمەکەدا فەرمانگەى تەندروستى خەڵاتى 300 کارمەندى تەندروستیکردوو کارمەندانیش بەڵێنى ئەوەیاندوپاتدەکردەوە کە بەردەوامدەبن لە پێشکەشکردنى خزمەت بە هێزەکانى پێشمەرگە و هەرکات پێویستبکات ئەوان ئامادەن بچنەوە بەرەکانى جەنگ.