چاپی نوێی ٥ ھەزاری و ٢٥ ھەزاری دراوی عێراقی دەردەکرێت

بانکی ناوەندی عێراقی بەنیازە چاپی نوێی ٥ ھەزاری و ٢٥ ھەزار دیناری دەربکات و ئەگەر ھەیە لە داھاتوودا دراوی ٥٠ ھەزاری چاپ بکات.
لەوبارەیەوە حەسەن بەیاتی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند: بانکی ناوەندی پلانێکی ھەیە بۆ دووبارە دارشتنەوەی دراوی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازە چاپی نوێی ٥ ھەزار دیناری و ٢٥ ھەزار دیناری دەربکات، ئەگەری ئەوەش ھەیە دراوی ٥٠ ھەزار دیناری چاپبکات و بیخاتە بازاڕەکانەوە. 
حەسەن بەیاتی ئاماژەی بەوەشدا کە، ماوەیەک پێش ئێستاش بەھۆی زیادبوونی دیاردەی ساختەکردنی ١٠ ھەزار دیناری چاپێکی نوێی ئەو دراوە خرایە بازاڕەوە کە بەئاسانی ساختە ناکرێت.
 
ز.ر