بەرهەمە نوێییەكەی كۆمپانیای نیكۆن

کۆمپانیای بەناوبانگی نیکۆن، کامێرایەکی نوێی دەخاتە بازاڕەکانەوە، دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە چەند ساڵی ڕابردوو بەدەستی هێناوە لە ئاست بەرزی کامێرەکان لە بواری فۆتۆ و ڤیدیۆیدا.
کۆمپانیای نیکۆن جۆرێکی تازەی کامێرای FX دەخاتە بازاڕەکانەوە بە ناوی D750, بە کوالێتی 24.3 مێگاپێکسل و بەرنامەی تایبەتمەندی پێشکەوتووی 51 خاڵ، توانای دروستکردنی سنووری بە 9 و 21 و 51 خاڵ هەیە، کە کوالێتییەکەی دەپارێزێت، و ڕێگەپێدراوە بە ڕێکخست و چاکردنەوەی وێنەکان لە جۆری EXPEED 4 بۆ زیاتر بەکارهێنانی کامێرەکە بەشێوەیەکی گشتگیر.
تایبەتمەندیەکی دیکەی کامێرا نوێکەی نیکۆن بە هەستیارییەکەی بەرزی ڕووناکی و ڕەنگ لەنێوان 100 بۆ 12800 یەکەی پێوانەی IOS, خێرایی پێشبینی کراو لە کامێراکە بۆ وێنەگرتن 6.5 لە چرکەیەکدا، هەروەها توانای ڕیکۆردی ڤیدیۆیی هەیە بە سیستەمی ئیف ئێست و ژی ئیس.
بڕیاردراوە نمایشی کامێراکە لە لە بازاڕەکان لە 23 سپێپتەمبەر دەستپێبکات و نرخەکەی 2149 یۆرۆ دەبێت.