پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی لیبیا له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخرایەوە

په‌رله‌مانی لیبیا پارێزگاری بانكی ناوه‌نده‌ی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی لادا.
 فه‌ره‌ج هاشم وته‌بێژی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی لیبیا رایگه‌یاند:” عومه‌ر سدیق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی لیبیا له‌ دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مان ئاماده‌ نه‌بوو كه‌ بۆ باسكردنی سه‌رپێچیه‌ داراییه‌كانی له‌و بانكه‌ ته‌رخانكرابوو ” .
هاشم وتیشی :به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ په‌رله‌مان ناوبراوی له‌ پۆسته‌ی دوورخسته‌وه‌ و تا دیاریكردنی كه‌سێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی، عه‌لی حه‌بری جێگری بانكی ناوه‌ندی لیبیا به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.