ھێڵی ئاسمانی مالیزیا 6 ھەزار كارمه‌ندی ده‌ركرد

ھێڵی ئاسمانی مالیزیا بڕیاریدا لە کۆی ٢٠ ھەزار کارمەندی خۆی، ٦ ھەزاریان لە کارەکەی دووربخاته‌وه‌ دوای ئەو دوو رووداوه‌ گه‌وره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كانی کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەسەری ھات.
 
 ھێڵی ئاسمانی مالیزیا بڕیاریدا لە کۆی ٢٠ ھەزار کارمەندی خۆی، ٦ ھەزاریان لە کارەکەی دوور بخاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و دوو رووداوه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كانی کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ روویان دا.
له‌م باره‌وه‌ گەورەترین پشکداری ھێڵی ئاسمانی مالیزیا خەزاناە ناسیۆنال له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: “بۆ رزگاربوون لەم قەیرانە و ھەڵسانەوه‌ی کۆمپانیاکە لەرووی ئابووریەوە، ناچارن سه‌دا ٣٠ لە ھێزی کارکردن کەم بکەنەوە ئەمەش مانای لادانی ٦ ھەزار کەس لە کۆی ٢٠ ھەزار کەس لە کارمەندانی دەگه‌یه‌نێت.”
بەرێوبەری گشتی خەزاناە ناسیۆنال لە کۆبوونەوە رۆژنامەوانیەکەدا ئاشكرای كرد کە لە ھەوڵی دۆزینەوەی کار دەبن بۆ ٣ ھەزار و ٥٠٠ کەس لەوانه‌ی له‌كار لادراون لە کۆمپانیاکانی ژێر کۆنترۆڵی ناسیۆنال.
فرۆکەی جۆری MH370 سەر بە ھیڵی ئاسمانی مالیزیا لە ٨ ی ئازاری ئەمساڵ  بە ٢٣٩ سەرنشینەوە لە گەشتی نێوان کوالا لامپور و پەکین ونبوو و ھەر لە دوای ٤ مانگ فرۆکەیەکی دیکەی لە نزیک شاری دۆنتسکی رۆژئاوی ئوکرانیا کەوتووبووە خوارەوە، كه‌ دواتر په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ جیاخوازه‌كانی لایه‌نگری روسیا له‌ ئۆكرانیا درێژكرا كه‌چی تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه‌ مالیزییه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.