عێراق داوا یاساییەكەی لەسەر هەرێم دۆڕاند

دادگای تەكساسی ئەمریكا بڕیاری دەسبەسەرداگرتنی كەشتیە نەوتیەكەی هەرێمی لەكەناراوەكانی تەكساس هەڵوەشاندەوە، بەمەش عیراق داوا یاساییەكەی لەسەر هەرێمی كوردستان دۆڕاند.
 ماوەی چەند هەفتەیەكە كەشتی یونایتد كالافرتا كە بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار نەوتی هەرێمی كوردستانی باركردووە لە كەنداوی مەكسیك بەبڕیاری دادگای تكساس و لەسەر سكاڵای حكومەتی عیراق دەستی بەسەرداگیراوە، بەڵام لەسەر داوی حكومەتی هەرێم دادگای تەكساس پێداچوونەوەی بەو بڕیارەدا كرد و دوای تەواوبوونی رێكارە یاساییەكان، ئەمڕۆ دادگای تەكساس بڕیارەكەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەشتی نەوتی یونایتد كالافرتا هەڵوەشاندەوە بەمەش حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا یاساییەكەی دژی حكومەتی عیراق بردەوە. 
لەو بارەیەوە جاری میلر دادوەری دادگای تەكساس رایگەیاند: دادگا بڕیاریدا داواكەی كوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەست بەسەرداگرتنەكە قبوڵ بكات، عیراقیش مافی ئەوەی هەیە لەماوەی 10 رۆژدا جارێكی دیكە داوا یاساییەكەی رێكبخاتەوە و هەنگاوەكانی بۆ تۆماركردنی سكاڵای نوێ دەستپێبكات.