ئازەربایجان و ئێران پرۆتۆكۆلێكیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت واژۆ كرد

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ڕەسمی ئێران ئیرنا، هاشبانت یوسفزادە ؛جێگری سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی ئازەربایجان؛ لەگەڵ عەلی ئوسووڵی ؛سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمپانیای خەزەر بۆ گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت؛، لەبارەی گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت لە دەریای خەزەر پڕتۆكۆڵێكیان واژۆ كردووە.
شاندەكەی ئازەربایجان لە تاران سەردانی هەریەك لە ڕوكنەدین جەوادی ؛سەرۆكی كۆمپانیای نەتەوەیی ئێران؛، عەلی مەجیدی ؛جێگری وەزیری پەیوەندییەكانی دەرەوە و بازرگانیی ئێران؛ و عەزیزولڵا ڕەمەزانی ؛بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی گازی میللی ئێران؛ كردووە.