ژورى بازگانى سلێمانى زیاتر لە 200 ملیۆن دینار هاوکارى پێشمەرگەى کردووە

ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى کەمپینێکى تایبەتى بۆ ناردن و کۆکردنەوەى کۆمەکى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە ئەنجامدا و تیایدا توانى چەندین پێداویستى بگەیەنێتە بەرەکانى شەڕ.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕایگەیاند بەبەردەوامى پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ هێزى پێشمەرگە بۆ ئەو داواکاریانەى هەیانە لە بەرەکان شەڕ وە توانیومانە زۆرێک لەو پێداویستیانەیان بۆ دابینبکەین کە خۆیان داواى دەکەن لەهەموو محوەرەکانەوە.
سیروان محەمەد ئاماژەى بەوەشدا تا ئێستا توادراوا زیار لە 200 ملیۆن دینار هاوکاری کۆبکرێتەوە و ئێستاش بەردەوامە.
ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى زیاتر لە دوومانگە دەستیکردووە بە کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە کە تا ئێستاش بەردەوامە و ڕۆژانە هاوولاتیان و بازرگانان و سەرمایەداران کۆمەک و هاوکاریەکانیان لە هەرجۆرە هاوکاریەکبێت دەیگەیەننە ژورى بازرگانى.
 
ز.ر