لاپتۆپێك بە ئاو كار دەكات

 لاپتۆپی جۆری PlantBook كاتێك وزەی نامێنێ دەبێتە بۆرییەك و لەناو گلاسێك ئاو دەخرێ و وزەی پێویستی لەو ئاوە وەردەگرێت. 
ئەو لاپتۆپە تەواو لەگەڵ ژینگە دەگونجێت و بە ئاو كار دەكات و گازە زیانبەخشەكانی ژینگە لەخۆیدا دەمژێت و گازی ئۆكسیژن بڵاودەكاتەوە، وەك هەموو رووەكێك كە ئەو كارە ئەنجام دەدەن. 
وزەی پێویستی لاپتۆپەكە ئەوكاتەی كە لە ئاوی دەخەیت، وەردەگرێت. ئەو لاپتۆپە خاوەنی شاشەیەكە كە دوو جامی هەیە و بە ئاسانی دەتوانێت لە گلاسێكی ئاوی بخەیت، بەم جۆرەی لای سەرەوە وزەی خۆی لە خۆر وەردەگرێت و لای خوارەوەش وزەی خۆی لە ئاو وەردەگرێت، ئەگەر ئەو لاپتۆپە بە كوژاوەیی لە ئاو بخرێت بەتەواوی شەحن دەبێتەوە، هەروەك لە وێنەكەدا دەیبینن دیزاینی لاپتۆپەكەش زۆر سەرنج راكێشە، بەڵام لە بواری تواناكانی لاپتۆپەكە زانیارییەكی ئەوتۆ بڵاونەكراوەتەوە.