قونسولی بەریتانیا بۆ سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی.. عێراق پیویستی بەتوانا بازرگانییەكانی کوردستانە

كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد و لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆكی ژور و بابان ئەحمەد سور بەرپرسی پەیوەندیەكانی ژوری بازرگانی و سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەران لقی سلیمانی شێخ ناجی و رێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان كۆبونەوە.
سەرەتای كۆبونەوەكە سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند” ولاتی بەریتانیا بەردەوام دەستی هەبوە لە بەروپێشچونی هەرێمی كوردستان لەئێستاشدا زورێك لە كومپانیاكان كاریان بەردەوامە”
سیروان محەمەد داوشیكرد هەوڵبدریت كە هانی كومپانیا بەریتانیەكان بدرێت بوئەوەی بتوانریت كاری زیاتر لە هەرێم بكەن لەبەر ئەوەی كوردستان هەلی كاری زۆرتیدایە و پێویستمان بەزوریك لە كارگەكانە.
لای خوشیەوە ئالێكس ئاگس میكی كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر وتی” عیراق پێویستی بە توانای بازرگانی كوردستانە و ناتوانێت لێیدابریت لەبەر ئەوەی لە هەرێمی كوردستانەوە زوریك لە پێداویستیەكان بۆ خواروی عێراق دابیندەكرێت”.
وتیشی” ئیمە وەك بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان كاردەكەین بو پاراستنی ئاسایش و ئەمنی و مروڤایەتی ئێمە لەكاركردنداین بو پێك هینانەوەی حكومەت و فراوانكردنی پەرلەمانی كوردستان”.
ئاشكراشیكرد كە لەكاركردندان تا كەرتی بازرگانی بەریتانی بێننە هەرێم هەرچەندە قەیرانی ئابوری هەیە بەڵام هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ باسكردنی رەوشی ئەمنی كوردستان بو كومپانیا بەریتانیەكان.
ئالێكس جەختی لەوەشكردەوە لەقازانجی هەمولایەكدایە كومپانیا بەریتانیەكان بمێننەوە و هەوڵبدریت كومپانیای دیكەش بهێنرێن. 
رونیشیكردەوە” بومن زۆر گرنگە باسی ئەوەبكەم كە خەڵكی بەریتانی ئاشنابن بە ئارامی و ئاسایشی هەریمی كوردستان بۆئەوەی  گەنجەكان زیاتر گرنگی بدەن بە كوردستان و بۆ ئەوەش هانی كومپانیاكان دەدەم بین كاربكەن لە كوردستان .
 
ز.ر