مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی كێشەی نەبونی سوتەمەنییان هەیە

قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستاندا مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری سلێمانیشیگرتۆتەوە و قایمقامی سلێمانیش دەڵێت لە هەوڵداین بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆیان .
ئاوات محەمەد لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هۆكاری پێنەدانی بڕی پێویستی گازوەیل بە مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ ئەو قەیرانی سوتەمەنیە دەگەڕێتەوە كە لەم دواییەدا سەری هەڵداوە وكە بەهۆیەوە بڕی پێویستی گازوەیل ناگاتە شاری سلێمانی ئەمەش وای كردووە كە نەتوانن هاوشێوەی پێشووتر بڕی پێویستی گاز بۆ مۆلیدەكانی شاری سلێمانی دابین بكەن , 
وتیشی هەموو هەولێكی خۆیان خستووەتەگەڕ تاكو لە كەمترین ماوەدا گرفتەكە چارەسەربكەن و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش لە كێشە ئاگاردار كراوەتەوە و پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەر كردنی نیشان داوە ,
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند مۆلیدە ئەهلییەكان رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە پڕكردنەوە و نەبونی كارەبای نیشتمانیدا و دابین كردنی چەند كاتژمێرێك كارەبا , ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد هەموو هەوڵێكی خۆیان دەدەن كە گرفتەكە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و خاوەنی مۆلیدەكانیش چارەسەر بكرێت ,
ئاماژەی بەوەشدا وەك حكومەت لەگەڵ زیاد كردنی بڕی پارەی كارەبای مۆلیدەی ئەهلیدا نین و بۆ ئەمەش هەوڵدەدەن بڕی پێویستی گازوەیلیان بۆ دابین بكرێت.