تۆڕی نوێی کارەبا بە بڕی500 ملیۆن دینار بۆ دیالە دروستدەکرێت

پارێزگای دیالە ئاشکرایکرد، پڕۆژەی تۆڕێکی نوێی کارەبایان بۆ شارۆچکەی سەعدییە لەباکوری بەعقوبە بە بڕی 500 ملیۆن دینار دەستپێکردووە و بڕیاریشە ئەم پڕۆژەیە گرفتی بێ کارەبایی لەو پارێزگایە کۆتایی پێبهێنێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای دیالە  بە(سۆمەریەنیوز)ی راگەیاند، کۆمپانیایەکی ناوخۆیی تایبەتمەند دەستی بە پڕۆژەی راکێشانی تۆڕێکی نوێی کارەبا بۆ شارۆچکەی سەعدیە، کە 60 کلیۆمەتر دەکەێتە باکوری بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالەوە کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە تۆڕە نوێیەکە توانای گەیاندنی کارەبای بە دەیان ماڵی نیشتەجێی ناوچەکە هەیە.
بەرپرسەکە راشیگەیاندووە، تێچونی پڕۆژەکە بڕی 510 ملیۆن دینارە و لەبودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان بۆی تەرخانکراوە و ماوەی پڕۆژەکەش 140 رۆژە و مەبەستیان لەو پڕۆژەیەش بنەبڕٍکردنی گرفتی کارەبا و گەیاندنی تەزووی کارەبایە بە دانیشتوانی ناوچەکە.
پارێزگاری دیالە رۆژی13ی تشرینی دووەمی2012 رایگەیاند، پڕۆژەی گەیاندنی کارەبایان لەباکوری بەعقوبە بە بڕی زیاتر لە200 ملیۆن دینار خستۆتە بەرنامەیانەوە و ساڵی رابردووش لەبودجەی پارێزگا بڕی لە70% بۆ پڕۆژەی کەرتی خزمەتگوزاری و بە پلەی یەکەمیش ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆ و تەندروستی تەرخانکرا.