پەرلەمانتاران کێشەی بەنزینی خۆیان چارەسەرکرد

پەرلەمانتاران کێشەی بەنزینی خۆیان چارەسەرکرد و ئەوان لە بەنزینخانەیەکی تایبەت بەنزین وەردەگرن.
دیلمان محەممەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) هەواڵەکەی پشتڕاستکردە و رایگەیاند، 10 رۆژە پەرلەمانتاران کێشەی بەنزینیان هەیە و شوێنێک نییە بەنزینی تێدا وەربگرن، لەکاتێکدا ئەوان بۆ راپەڕاندنی کاروباری پەرلەمان و چوونیان بۆ بەرەکانی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەکانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش پێویستیان بە بەنزین هەیە.
سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، دوای 10 رۆژ هەوڵدان ئەمڕۆ رەزامەندنی وەرگیراوە کە پەرلەمانتاران لە بەنزیخانەی عەنکاوە بەنزینیان پێبدرێت، بۆ ئەوەی کارەکانیان راپەڕێنن.
ناوبراو رەتیکردەوە بەنزیخانەیەک تایبەت کرابێت بە پەرلەمانتاران، بەڵکو وەک خۆی باسی دەکات “ئەو بەنزینخانەیە تایبەتە بە ئۆتۆمبێڵە حکومییەکان و پەرلەمانتارانیش لەو بەنزیخانەیە بەنزین وەردەگرن”. 
سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە “کە ئەو بەنزینە بەبێ بەرامبەر نییە، بەڵکو پەرلەمانتاران بە پارەی خۆیان بەنزین وەردەگرن و سەرەش دەگرن”.