هاووڵاتیانی لوكسامبورگ لەرووی توانای كڕینەوە دەوڵەمەندترینن

هاووڵاتیانی لوكسامبورگ لەرووی توانای كڕینەوە دەوڵەمەندترین وڵاتی كیشوەری ئەورووپان.
ئەو ریزبەندییە بەپێی پێنوێنی داهاتی پوختەی نیشتیمانی رێكخراوە كە لەنێو ٣٧ وڵاتی ئەورووپادا پاش لوكسامبورگ نەمسا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و سویدیش پلەی سێهەمی ریزبەندییەكەی پێبڕاوە و هۆڵەندا و ئیرلەندا پلەی چوارەم و پێنجەمیان بەدەستهێناوە.
هەژارترین وڵاتیش لەرووی توانای كڕینەوە وڵاتی بۆسنە و هێرسكـە.