3 هەزار كیلۆ پەنیری پیتزا لە ناودەبرێت

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆی شاری سلێمانی  لە لایەن لیژنەی تەندروستی و فیترنەری دەست دەگیرێت بەسەر 3 هەزار كیلۆ  پەنیری پیتزای كالە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەكرێت، و پاش  پشكنینی تاقیگەیی بەرێوەبەرایەتی خۆپارستنی  تەندروستی سلێمانی دەركەوت كە ئەو برە پەنیرە خراپ بووەو شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە، بۆیە دەستبەجێ‌ قائیمقامی سلێمانی بریاری لە ناوبردنی دا و ،3 شەمە رێكەوتی 17/6 لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی پیشەسازی ئەو برە دەست بەسەرداگیراوە لەناو برا.
قائیمقامییەتی سلێمانی هاوڵاتیای شاری سلێمانی دڵنیادەكاتەوە لە پێناو پاراستنی تەندروستیاندا لەرێگەی چاودێریكردنی بەردەوامی لیژنە هاوبەشەكانەوە رێگری لە بەكارهێنان و ساغكردنەوەی مەوادی خراپبوو ماوە بەسەرچوو دەكەین.