صەرافەكانی سلێمانی بە كۆكردنەوە هاوكاری ماددی پشتگیری پێشمەرگە دەكەن

بەمەبەستی دەربڕینی پشتگیری بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كە ئێستا لە بەرەكانی جەنگدان بۆ رێگریكردن لە  سنوربەزاندنی چەكدارانی داعش بۆ ناوچە كوردستانیەكان ،ئەمڕۆ 15-6-2014 ژمارەیەك لە صەرافەكانی بازاڕی شەوكەتی مەلا لە شاری سلێمانی هەستان بە كۆكردنەوەی پشتگیری دارایی بۆ دابینكردنی پێداویستیە خۆراكیەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگدا .
حەمید عەبدوڵا یەكێك لە رێكخەرانی چالاكیەكە بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند: چاكیەكانمان بۆ كۆكردنەوەی پشتگیر مادی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و هیواشیخواست هاوڵاتیانی ئاسایی و و سەرمایەدارانیش بە هەر شێوەیەك كە خۆیان دەیانەوێت هەڵوێست و پشتگیری خۆیان بۆ هێزەكانی پێرمەرگە دەربڕن .