هیچ فەرمانێك بۆ راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت بۆ سلێمانی نەهاتوە

دوای‌ ئەوەی‌ وەزارەتی‌ پەیوەندیەكانی‌ عێراق رایگەیاند، لە سەرتاسەری‌ عێراقدا لە 15ی‌ ئەم مانگەوە هێڵەكانی‌ ئینتەرنێت بۆماوەیەك رادەگیرێت، بەڕێوەبەری‌ پۆستەو گەیاندنی‌ سلێمانی‌ باس لەوە دەكات، ئەگەر لە وەزارەتەوە بڕیاریان بۆبێت ئەوانیش هێڵەكان رادەگرن.
عەبدوڵا محەمەد، بەڕێوەبەری‌ پۆستەو گەیاندنی‌ سلێمانیش دەڵێت: تا ئێستا نازانین ئەو هێڵانەی‌ لەگەڵ عێراقدا گرێبەستیان هەیە رادەگیرێن یاخود نا.
بەهۆی‌ تێكچونی‌ بارودۆخی‌ ئەمنی‌ عێراقەوە و بەمەبەستی‌ رێگریكردن لە بەكارهێنانی پەیجە كۆمەڵایەتیەكان لەلایەن داعش و گروپە سونیەكانەوە، حكومەتی عێراق بڕینی هێڵەكانی‌ ئینتەرنێتی‌ خستوەتە بەرنامەوە.