تا ئێستا گەنمى کوردستان نەنێردراوە بۆ بەغداد

تا ئێستا گەنمى کوردستان نەنێردراوە بۆ بەغداد
لەگەڵ دەستپێکردنى وەرگرتنى گەنم لە جوتیاران لە شارى سلێمانى تا ئێستا ئەو گەنمەى وەرگیراوە نەنێردراوە بۆ بەغداد.
لە لێدوانێکدا بۆسایتى ژور جەمال ئیسماعیل بەڕێوەبەرى سایلۆى سلێمانى وتى” ئێمە لە 1/6 وە دەستمان کردووە بەوەرگرتنى گەنم تا ئێستا زیاتر لە 36 هەزار تۆن گەنمان وەرگرتووە پرۆسەکە بە ئاساى دەڕوات تا 1/7 بەردەوام دەبێت”
وتیشى” لەمساڵدا گەنم بەشێوەیەکى باشەو قەڵەباڵغى هەیە بەڵام بەشێوەیەکى باش بەڕێدەکرێت”
ساڵانە لەگەڵ وەرگرتنى گەنم لە جوتیاران ڕۆژانە لەسایلۆى سلێمانیەوە ڕەوانەى بەغداد دەکرا بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا گەنم ڕەوانە نەکراوە بەڕێوەبەرى سلیلۆى سلێمانى لەو بارەیەوە دەڵێت” تائێستا گەنم ڕەوانەى بەغداد نەکراوە و ساڵانى پێشو ڕەوانە ئەکرا بۆ بەغداد و ئاشەکان بەڵام ئەمساڵ ئەوان بەرنامەى خۆیان هەیە لە ڕۆژانى ترا لەوانە ڕەوانەى بکەین”