قائیمقامى سلێمانى لەگەڵ بازرگانانى هاوردەکردنى برنج کۆبۆوە

قائیمقامى سلێمانى لەگەڵ بازرگانانى هاوردەکردنى برنج کۆبۆوە
ئەو بازرگانانەى برنج هاوردە دەکەن دەتوانن دواى وەرگرتنى سامپل بارەکانیان هاوردەى شارى سلێمانى بکەن و دواى دەرچوونى ئەنجامى تاقیگەیى ئەتوانن مامەڵەى فرۆشتنى پێوە بکەن .
ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى لەگەڵ بازرگانەکانى هاوردەکردنى برنج و لەگەڵ نوێنەرانى بەرێوەبرایەتییەکانى( تەندروستى سلێمانى ، کولیتى کۆنترول و چاودێرى بازرگانى ) کۆبۆوە.
سەبارەت  بەو بارە برنجانەى کە لە مەرزى باشماخەوە هاوردە دەکرێن ئاوات محەمەد رایگەیاند لەمەودوا ئەتوانرێت دواى وەرگرتنى سامپل بهێنرێتە ناوەوە و پاش دەرچوونى ئەنجامى پشکنینى تاقیگەیى بخرێتە بازارەوە ئەم مامەڵەیەش تەنها لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا بکرێت کە لە لایەن ژوورى بازرگانى سلێمانیەوە پشتگیرى لێکراون .
 لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەشدا ئاوات محەمەد ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد کە لە داهاتوویەکى نزیکدا بە هەماهەنگى لەگەڵ بەرێوەبەرایەتى تەندروستى و ڤیترنەرى بە رەچاوکردنى ستانداردى جیهانى پێداچوونەوە ئەکرێت  بە چۆنییەتى  میکانیزمى وەرگرتنى سامپل بۆ ئەو بارانەى کە هاوردە دەکرێت.
سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سیروان محەمەد کە لەکۆبونەوەکەدا بەشداربوو ڕایگەیاند کەئەوە بڕیارێکى گونجاوە بۆ بازگانانى برنج و ئێمەش پشتیوانى لێدەکەین و کاردەکەین بۆسەرخستنى ئەو بڕیارە.
 
ز.ر