لە سلێمانی كرێكارێك گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ یەك شەمە كرێكارێكی‌ بەڕەگەز عەرەب لەشوێنی‌ كارەكەیدا لە ماڵێكدا لە گەرەكی قرگەی شاری سلێمانی بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانی‌ لەدەستدا ‌و بەهۆی سوتاوی جەستەشیەوە ناتوانرێت بناسرێتەوە هاوكات كرێكارێكی كوردیش بەهۆی روداوەكەوە برینداربو. 
عوسمان زیندانی سەرۆكی سەندیكای بیناسازانی سلێمانی بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند: لەماوەی ئەم مانگەدا 3 كرێكار و لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵیشدا 20 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە .
ئا- بەهێز عوسمان