دەشنێ موڕاد: گۆرانییەکی تری ئینگلیزی ئامادە دەکەم

خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی “دەشنێ موڕاد” رایگەیاند، کە لە ئێستادا خەریکی ئامادەکارییە بۆ بەرهەمهێنانی گۆرانییەکی تری ئینگلیزی و لە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواو دەبێت.
دەشنێ موڕاد ئاشكراشی دەكات “لە ئێستادا خەریکی ئامادەکاریم بۆ بەرهەمهێنانی گۆرانییەکی تری ئینگلیزی و لە کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کارەکانی بەکۆتا دێت”.
دەشڵێت “کاری موزیک و تۆمارکردنی گۆرانییەکە لە هەردوو وڵاتی “سوێد” و “ئەمەریکا” دێتە ئەنجامدان، گۆرانییەکەش بەسپۆنسەری “BMB Group” دروست دەکرێت.
لە ماوەی رابردوو دەشنێ بەبڵاوکردنەوەی گۆرانیی I am Open Your Eyes، توانی تا رادەیەک خۆی لە وڵاتانی دەرەوە بناسێنێت.
سەرچاوە: كوردمیلۆدی