كرێكارێكی دیكە گیانی لەدەستدا

لەسەرەتی ئەم مانگەوە دوو كرێكار لەشاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و سەرۆكی سەندیكای بیناسازیش ڕایدەگەیەنێت حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كەمتەرخەمن.
لەلێدوانێكدا بۆ سایتی ژوری بازرگانی عوسمان حەمەسەعید وتی” لەگەرەكی سلێمانی نوێ‌ كرێكارێك لە كاتی كاركردندا لە ماڵێكدا كە سەقفیان ڕوخاندووە بەشێك لەو سەقفە كەوتوە بەسەر قاچیدا و بەهۆیەوە گیانی لە دەستدا”.
وتیشی” كرێكارەكە ناوی نەجم عبد سەلیمە و لەدیكبوی 1979 و خەڵكی فەلوجەیە و بەڵام لە سلێمانی دەژی و خێزاندارە و چەند منداڵێكی هەیە”.
عوسمان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشدا كە ئاماری گیان لەدەستدان لەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانی  بەرزبۆتەوە بۆ 19 كرێكار .
وتیشی” ئەمەش سەلماندنی ئەو ڕاستیەیە كە وتومانە ڕەوشی كرێكاران لە كوردستاندا لە خراپیدایە و  لایەپەیوەندیدارەكانی سەلامەتی وەك پێویست بەدەم كرێكارانەوە ناچن وە دادگاكان كارانین”.
لەئستادا ژمارەی ئەو كرێكارانەی گیانیان لەدەستداوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە 19 كرێكارە و بەتەنها لەم مانگەدا 2 كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
زریان محەمەد