پارە لەنێو هاوسەرەكاندا

كۆمپانیای‌ (ئه‌مریكان ئێكسپرێس) كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ بواری‌ داراییه‌‌و له‌ساڵی‌ 1850وه‌ دامه‌زراوه‌‌و باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ له‌شاری‌ نیویۆركی‌ ئه‌مریكایه‌، له‌ڕێگه‌ی‌ راپرسییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجام داوه‌، له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ هاوسه‌ره‌كان هه‌ندێك له‌ڕاستییه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌پاره‌‌و كاروباری‌ داراییه‌وه‌ له‌هاوبه‌شی‌ ژیانیان ده‌شارنه‌وه‌، هه‌روه‌ها (35%)ی‌ به‌شداربووانی‌ راپرسییه‌كه‌ دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ بوون به‌ته‌ڵه‌ی‌ درۆی‌ له‌و جۆره‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانیانه‌وه‌.
له‌ڕاپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، (53%)ی‌ به‌شداربووان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌كڕینی‌ شمه‌كی‌ بچووكه‌وه‌ درۆیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا كردووه‌، (52%)ی‌ به‌شداربووانیش پاره‌ی‌ وشكه‌یان له‌هاوبه‌شی‌ ژیانیان شاردۆته‌وه‌، هاوكات (16%)یان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ له‌باره‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ قه‌رزه‌كانیانه‌وه‌ درۆیان كردووه‌‌و (14%)یش راستیی مووچه‌كه‌یان بۆ هاوسه‌ره‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه‌