لەچوار ڕۆژى پێشانگاکەدا 35 گرێبەستکراوە

لەماوەى چوار ڕۆژى پێشانگاکەدا 35 گرێبەستکراوە
لەماوەى چوار ڕۆژى پێشانگانى تایبەتى شارى مازندەرانى ووڵاتى ئێران 35 کۆمپانی شارى سلێمانى گرێبەستیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا کردووە کە بەشدارى پێشانگاکەبون.
لە لێدوانێکدا شەهرام یوسف بەڕێوەبەرى ئۆفیسى پێشانگاکە لەشارى سلێمانى بەسایتی ژوری ڕا گەیاند لە پێشانگاى تایبەت بە شارى مازندەرانى ئێران 110 کۆمپانیا بەشداربون کە بۆماوەى 4 ڕۆژ بەردەوامبوو بەوهۆیەشەوە ئەو کۆمپانیایانەى لەشارى سلێمانى سەردانى پێشانگاکەیانکرد توانیویانە لەگەڵ 35 کۆمپانیاى ئێرانى گرێبەست ئەنجام بدەن بەمەبەستى ئاڵوگۆڕى کاڵاکان.
شەهرام وتیشى لەو کۆمپانیایانەى شارى مازندەران کەبەشدارى پێشانگاکەبون زیاتر لە 20 کۆمپانیایان بەرهەمى نوێ و تەکنەلۆژیاى زانیاریان هێنابوە هەرێمى کوردستان بەتایبەت شارى سلێمانى .
لەشارى سلێمانى بۆیەکەمین جار پێشانگایەکى تایبەت بە شارێکى ووڵاتى ئێران کرایەوە کە 110 کۆمپانی مازندەران تیایدا بەشداربون و چەندین جۆرى کەلوپەلى لەخۆگرتبوو.
 
ئامادەکردن: زریان محەمەد