بازرگانێكی نزیك لە مالكی بە پارەیەكی زۆرەوە عێراق جێدەهێلێت

ماڵپەڕی موستەقبەلی عێراقی لەسەر زاری سەرچاوەیەك لەحكومەتی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، بازرگانێكی عێراقی نزیك لەنوری مالیكی و خاوەن چەندین پڕۆژەی گەورەو سەرپەشتی جێبەجێكاری پڕۆژەكانی حكومەت بەخۆی بەپارەیەكی زۆرەوە بەرەو ووڵاتی ئوردن هەڵاتوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو كەسە سەپەرشتی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری گەورەی بۆ هاوڵاتیانی شاری بەغدا كردوە بەلام بەبێ ئەوەی هیچ كام لەو پڕۆژانە بەكۆتا بێنێت، پارەی سەرجەم پڕۆژەكانی بردوەو بەرەو ئوردن هەڵاتووە.
ئەوەشی خستۆتە روو، ئەو كەسە خاوەنی كەناڵێكی ناوخۆیی عێراقییەو لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیش بەهەموو شێوەیەكی بانگەشەو پشتگیری لەلیستی دەوڵەتی یاساو نوری مالیكی كردوە.
 
 
 
ئا- بەهێز عوسمان