ئەمەریكا بەدوای بازرگانە چینییەكەدا دەگەڕێت

 ئه‌مریكا بەوای بازرگانێكی چینیدا دەگەڕێت و خه‌ڵاتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ داناوه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ شوێنی‌ ئه‌و بازرگانه‌ ئاشكرا بكات كه‌ ئابڵوقه‌ی‌ سه‌رئێرانی‌ شكاندوه‌.
میدیا جیهانیەكان بڵاویانكردەوە،به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كارل لی‌ فانگوی‌ كه‌ بازرگانێكی‌ چینییه‌، ئابڵوقه‌ی‌ سه‌ر ئێرانی‌ شكاندوه‌‌و چه‌ك‌و پارچه‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ موشه‌كی‌ به‌ئێران فرۆشتوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕی‌ پێنج ملیۆن دۆلاری‌ وه‌ك خه‌ڵات داناوه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك، بتوانێت زانیاری‌ له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانه‌ بدات‌و ببێته‌ هۆی‌ ده‌ستگیركردنی‌.