عێراق .. دەنگدان،گەشتە ئاسمانیەكان رادەگرێت

بەپێی بڕیاری فڕۆكەوانی عێراقی گەشتی فڕۆكە لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق ڕادەگیرێت لە ڕۆژانی دەنگداندا. 
بەرپرسی راگەیاندنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی :” بەپێی بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی   بڕیاردراوە كە لەمشەوەوە كاتژمێر 12 واتا 28/4 وە تا 30/4 كاتژمێر 6 ئێوارە فڕۆكە خانە دابخرێت”.
دانا محەمەد وتیشی: داخستنی فڕۆكە خانەكان پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكانی عێراقەوەهەیە كە سەرجەم فڕۆكەخانەكان دەگرێتەوە.