نرخی مریشك دادەبەزێت

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆیی كێڵگە پەلەوەریەكان و دواكەوتنی موچە و كەمبونەوەخواست لەسەری نرخی مریشك بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە .
سۆران غەفور بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند: هەمو ساڵێك لە مانگی یەك و حەوتدا نرخی مریشك بەرز دەبێتەوە و لە مانگەكانی چوار و پێنجیشدا بەهۆی لەباری كەشوهەوا بۆ بەرهەمهێنانی مریشك لە كێڵگە پەلەوەریەكاندا نرخەكەی دادەبەزێت .
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتیشی : لە ئێستادا و لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەهۆی زۆربونی بەرهەمی مریشك و داشكاندنی نرخەكەی لەلایەن كێڵگە پەلەوەریەكانی ناوخۆی هەرێمەوە نرخی یەك كیلۆ مریشك 2750 بۆ 300 دینارە.
 
ئا: بەهێز عوسمان