هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیار لە مەرزەكانی باشماخ و شۆشمێ رادەگیرێت

سەپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت :بەهۆی‌ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق‌و ئەنجومەنی‌ پارێزگاكان، هاتوچۆی‌ بازرگانی ‌‌و گەشتیاری‌ لەمەرزەكانی‌ باشماخ رادەگیرێت.
ڕۆستەم مەحمود بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند : هاوشێوەی‌ هەڵبژاردنەكانی‌پێشوی هەرێمی‌ كوردستان، لەڕۆژی‌ هەڵبژاردنەكاندا، مەرزی‌ نێودەوڵەتی‌ باشماخ لە 30 ئەم مانگەدا دادەخرێت و ئێرانییش گەشتیاران‌و بازرگانانی‌ خۆیان‌، لەو بابەتە ئاگاداردەكەنەوە .
بە پێی زانیاریەكان مەرزی‌ شۆشمێش هاوشێوەی‌ مەرزی‌ نێودەوڵەتی‌ باشماخ لەڕۆژی‌ (30-4-2014)، بۆ ماوەی‌ یەك ڕۆژ بەڕوی‌ بازرگانی‌ هەرێمی‌ كوردستان‌ و ئێراندا دادەخرێت.

ئا: بەهێز عوسمان