زیاتر 450 كۆمپانیای بیانی لە سلێمانیدا كار دەكەن

سلێمانی – زریان محەمەد
ئەو كۆمپانیایانەی لەوڵاتانی ئێران و توركیادا كاردەكەن و گرنگی بە شاری سلێمانی دەدەن و لقیان هێناوەتە شاری سلێمانی زیاتر لە 150 كۆمپانیایە و 300 كۆمپانیای ئەوروپیش بونیان هەیە.
بەپێی ئەو ئامارەی لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی تۆمار كراوە ئاماژە بەوەدەكات ” ژمارەی لقی كۆمپانیا توركییەكانی شاری سلێمانی تا 13/3/2014 بریتییە لە 90 كۆمپانیا. كە لە بوارەكانی (بیناسازی ، بەڵێندەرایەتی ، وەبەرهێنانی خانوبەرە ، پیشەسازی ، كارەبایات ، كەرەستەخۆراكی …) كارەكانیان ئەنجام دەدەن وە ژمارەی لقی كۆمپانیا ئێرانییەكان لە شاری سلێمانی تا 13/3/20014 بریتییە لە 84 كۆمپانیا لە بوارەكانی (خۆراكی ، پیشەسازی ، بیناسازی ، كارەبایات ،……”
هەر بەپێی ئامارەكە لە شاری سلێمانیدا” ژمارەی لقی كۆمپانیا بیانییەكان كە تا ئێستا لە ژوورەكەمان تۆماركراون 317 كۆمپانیایە”.
لەكۆتای ئامارەكەی ژوری بازرگانیدا ئاماژە بەوەدەكات ژمارەی ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە ئێستا لە شاری سلێمانیدا هەن لەم ژمارەیە زیاترە، ژمارەیەكیان ناویان تۆماركردووەو كارەكانیان تەواو نەبووە، وەژمارەیەكیشیان لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی سلێمانییەوە تا ئێستا ئەولیاتیانمان بەدەست نەگەیشتووە.