گرانترین خانووی ئەمریکا

مێژووی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەورەترین مامەڵەی خانووی بەخۆیەوە بینی، ئەویش فرۆشتنی خانوویەکی شاری نیۆیۆرک بوو بە بەهای ١٢٠ ملیۆن دۆلار.
رووبەری خانووەکە ١٢٠٠ مەتر چوارگۆشەیەو ٥٠ هێکتار چیمەن و گوڵ و درەخت چواردەوری داو و کەوتۆتە گوندی( گرینج) ی سەر بەشاری نیۆیۆرک کە لەسەر دورگەیەکە دەریایەکی شین دەوری تەنیوە.
خانووەکە پێکهاتوە لە ١٢ ژوری نوستن و ٧ حەمام و چەند ژورێکی میوان بە قەبارەو شێوەی جیاواز، جگەلەمەش خاوەنی مەلەوانگەیەک بە رووبەری ٧ مەتر چوارگۆشە و یاریگایەکی تێنسە.
خانووەکە لەساڵی ١٨٩٦ دروستکراوە بە شێوازی بیناسازی فەرەنسی، دواخاوەنی ئەم خانووە دەوڵەمەندێکی ئەمریکیی بوو بەناوی(جۆن رودی) کە پێش٣١ ساڵ کڕیبووی، دواجار بڕیاری دا بوو بە ١٩٠ ملیۆن دۆلار بیفرۆشێت، بەڵام ئەم پارەیەی بۆ نەکرد لە کۆتاییدا بە١٢٠ ملیۆن دۆلار فرۆشتی، ئەمەش گەورەترین مامەڵەی خانووی ئەمریکایە.