سەرۆكی ژوری بازرگانى و پیشەسازی سلێمانی : بڕیارێكی حكومەتی عێراق كاری بازرگانی لاواز كردووە

پاش ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریدا كە نرخی گومرگ لەسەرتاسەری عێراق و بەهەرێمی كوردستانەوە یەك بخرێت و نرخ زیادبكرێت لەسەر كاڵاكان بەڵام لەدەروازەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پەیوەستی ئەو بڕیارەنابن.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد لەلێدوانێكدا ڕای گەیاند” لەشاری هەولێر كۆبونەوەیەكی فراوانی بەڕێوەبەری گومرگی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیەكان و سەرۆكی ژورە بازرگانیەكان ئەنجامدرا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سنورەكانی هەرێمی كوردستان كە لەئێستادا كاركردن تیایاندا لاوازبووە”
وتیشی” بەهۆی زیادبونی نرخی گومرگ و پابەندبون بە بڕیاری حكومەتی عێراقەوە لە ئێستادا لەدەروازە گومرگیەكانی هەرێمی كوردستان كاری بازرگانی لاوازبووە و بازرگانانی هەرێم پەنادەبەنە بەر دەروازەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق چونكە ئەو بڕیارەی زیادبونی گومرگ لەوێ‌ كاری پێناكرێت”.
كۆبونەوەكە بۆچارەسەركردنی قەیرانی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بوو كە ماوەیەكە پیایدا تێدەپەڕێت.
سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا لەكۆبونەوەكەدا”  داوامكرد دەست بەجێ‌ ئەو بڕیارە ڕابگیرێت كە نرخی گومرگی زیادكردووە و لەهەرێم پەیوەستین پێوەی و لە ناوچەكانی خوارو جێ‌ بەجێ‌ ناكرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا كە داوایانكردووە كار بەماددەی 114 دەستوری عێراقی بكرێت و لە كۆبونەوەكانی داهاتودا قسەی لەسەر بكرێت.