کۆنترین گڵۆپ لە جیهاندا ببینە

 گڵۆپی “سنتینیال” بە کۆنترین و جیاوازترین گڵۆپ دانرا لە جیهاندا و ناوی خرایە ناو کتێنی “گینیس” ەوە، ئەو کتێبەی تایبەتە بە شتە جیاوازەکان لە جیهاندا.
ئەم گلۆپە کە تا ئێستا ماوە تەمەنی 109 ساڵ دەبێت لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1902 دا دروستکراوەو ئیشی پێکراوە،  لە بنکەیەکی ئاگر کوژێنەرەوە دانراوە و ئێشی پێدەکرێت و لە ئێستادا بە جیاوازترین و بەتەمەنترین گڵۆپ دانراوە لە جیهاندا.