ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان

جیاواز تر له‌هه‌موو دیارییه‌ك بۆ رۆژی ڤالانتاین، كۆمپانیایه‌كی چینی بۆ ئه‌مساڵ و له‌ ڕۆژی ڤالانتایندا جۆره‌ گوڵێكی نوێی دروستكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاشقان له‌و رۆژه‌دا له‌نێوان خۆیاندا بیگۆڕنه‌وه‌ و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌رببڕن‌.
 ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ گوڵه‌كه‌ی رۆژی ڤالاتاینی له‌ئاڵتوون دروستكردووه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نڕخێكی زۆری له‌سه‌ر دانراوه‌، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ گوڵه‌ هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌ له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی چیندا، وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ یه‌كتری ده‌كرێت له‌رۆژی خوشه‌ویستیدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌رۆژنامه‌ی ” تشاینا ده‌یلی” ی چینیدا هاتووه‌ ئه‌م رۆژه‌ یه‌كێكه‌ له‌رۆژه‌ خۆشه‌كان له‌و وڵاته‌دا و تێیدا ئاشقان دیاری و گوڵ ده‌به‌خشنه‌وه‌، بۆیه‌ له‌م ساڵدا ئه‌م جۆره‌ گوڵه‌ جیاوازه‌ ده‌به‌خشرێته‌وه‌.