داوادەكرێت كێشی برنج و ڕۆن كەم نەكات

كۆبونەوەی ژوری بازرگانی سلێمانی لە گەڵ بازرگانانی برنج و ڕۆن ئەنجامدرا كە تایبەتبوو بەو بازرگانانەی كە كاری هێنان و فرۆشتنی برنج و ڕۆن دەكەن بۆئەوەی بەشێوەی یاسای خۆی بێت و وەزنەكەی كەم نەكات.
لە كۆبونەوەكەدا ئازاد شمقار ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕای گەیاند: نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و قائیمقام و كشتوكاڵ و كوالێتی كۆنترۆڵ لەگەڵ ژمارەیەك لەو بازرگانانە كۆبوینەوە كە كاردەكەن لە هێنان و فرۆشتنی برنج و ڕۆنی زەیت.
وتیشی : دەمانەوێت بازرگانان لە هێنان و فرۆشتنی برنج  ڕۆندا كێشی وەك خۆی بمێنێتەوە و بەپێی ستانداری جیهانی بێت بۆئەوەی هاووڵاتیان زەرەرمەند نەبن.