ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ عێراق‌و ئه‌مریكا (24) ملیار دۆلاره‌

فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ئاشكرایكرد، ئاستی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ ساڵانه‌ی‌ نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا، (24) ملیار دۆلاری‌ تێپه‌ڕاندوه‌.
ڕۆژنامه‌ی‌ سه‌باح له‌زاری‌ (هاشم محه‌مه‌د حاتم) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئێستادا ئاستی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ ساڵانه‌ی‌ نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا، (24) ملیار دۆلاری‌ تێپه‌ڕاندوه‌.
ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕوو، ئامانجی‌ سه‌ردانی‌ شانده‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بۆ ئه‌مریكا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر (ڕۆژ نوری‌ شاوه‌یس) جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بۆ كاروباری‌ ئابوری‌، بۆ كاراكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی‌ نێوان واشنتۆن‌و به‌غدا‌و هێنانه‌ ئارای‌ هه‌لی‌ وه‌به‌رهێنانه‌.