چین .. نرخی خانووبه‌ره‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌

نرخی خانوبەرە لە چین بەرزدەبێتەوە وچالاكی كەرتی پیشەسازی دادەبەزێت لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیەی كەرتی تایبەتی چین ئەنجامی داوە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە لە چین دا دەدات
لەماوەی مانگی شوبات دا ، ئەم بەرزبوونەوەیەش لەنرخدا لەدوایی ئەو لاوازیەوە دێت كە چالاكی بازاڕی خانووبەرەی گرتۆتەوە لەو وڵاتەدا بەهۆی ئەو بەربەستانەی لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە سەپێنراوە لەسەر كەرتی خانووبەرە.
كۆمپانیایی (ئی هاوس تشینا)كە لە بواری فەراهەمكردنی خزمەتگوزاری خانووبەرە كاردەكات ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی خانووە نوێ یەكان دەدات لە 288 شاری سەرەكی جیهاندا لەمانگی فبرایەردا بە ڕێژەی لەسەدا 9.08 بە بەراورد بە ساڵی 2013دا، هەروەها ئاماژە بە لاوازی چالاكی كەرتی خانووبەرە دەدات كەبووتە هۆی مەترسیەكی گەورە لەسەر دروستبوونی لاوازی لەسەر ئابووری ئابووری گشتگیر.
كەرتی خانووبەرەی چین لە ئێستادا لاوازیەكی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت لەگەشەكردندا ئەمەش لەدوای ئەو بەربەستانەوە دێت كە حكومەتی ئەو وڵاتە سەپاندوێتی لەسەر بانكەكان بۆ پێدانی قەرز بەم كەرتە بە ئامانجی جێگیر كردنی نرخدا.
سەبارەت بەكەرتی پیشەسازی، حكومەتی ئەو وڵاتە ئاماژەی بە لاوازی چالاكی پیشەسازی دا لە مانگی فبرایەردا بەبەراوورد بە 8 مانگی ڕابردوو بەم شێوەیەش بەڵگەیەكی دی كەمان دەست دەكەوێت كەلاوازی  ئابووری  چین پیشاندەدات بەهۆی كەمی خواستەوە.
ئاماری نیشتیمانی چین ئاماژەی بە دابەزینی هێمای بەڕێوبەری كڕیارەكان دەدات بۆ ڕێژەی لەسەدا 50.2 خاڵ لە مانگی فبرایەردا بە بەراوورد بە مانگی یەنایەر كە 50.5 خاڵی تۆماركرد،هەروەها پێشبینی دەكرا ئاستی 50.1 تۆمار بكات.
جێی ئاماژەیە كە ئاستی 50 خاڵی نێوان گەشەكردن وداكشانی ئابووریە.
هەفتەی ڕابردوو هەریەكە لە بانكی (ئێچ ئێس بی سی )و (كۆمپانیای ماركت ئیكۆنومیكس) ئاماژەیان بەلاوازی چالاكی كەرتی پیشەسازی دا كە نزمترین ئاستی لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوو تۆمار كردووە 48.3خاڵ بەبەراوورد بە مانگی ڕابردوو كە 49.5 خاڵی تۆماركردووە.
هێمای خواستە نوێ یەكان دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بۆ خوار ئاستی 50 خاڵ،بۆیە بەشێوەیەكی گشتی لاوازیەك بەدی دەكرێت لە ئابووری ئەو وڵاتەدا كە هەردوو كەرتی پیشەسازی و خانووبەرەی گرتۆتەوە.