سەرنج و تێبینی ژوری بازرگانی سلێمانی سەبارەت بە ” پێناسەی گومرگی نوێ‌ “

سەبارەت بە فەرمانی جێبەجێكردنی پێناسەی گومرگی نوێ‌ كە لە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقەوە دەرچووە و داواكراوە وەزارەتی دارایی هەرێم كاری پێبكات.
ئێمە وەكو ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەناوی بازرگانانی شارەكەوە سەرنج و پێشنیاری خۆمان سەبارەت بەو بڕیارە دەخەینە ڕوو.
كە رێژەی زیادەی گومرگی بەپێی جۆری كاڵا 20% بۆ 50% زیادیكردوە.
1-دەبێتە هۆی گرانبونی كەلوپەل و كاڵا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان .
2-كەمكردنەوەی جوڵەی بازرگانی لە سنور و شارەكانی هەرێمی كوردستان و بازرگانان رو لە ناوچەكانی دیكەی عێراق دەكەن ( سنورەكان ) بۆ هاوردەكردنی كاڵاكانیان لەبەرئەوەی بە كردار خاڵە سنوریەكانی حكومەتی عێراق ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ ناكەن، بەڵام بەداخەوە كە لە كوردستان جێبەجێ‌ دەكرێت.
3-كۆمەڵێك لە چین و توێژەكانی وەكو ( خاوەنی بارهەڵگرەكان – نوسینگە گومرگیەكان – شۆفێران – كارمەندانی باركردن و داگرتن – صەراف- حەواڵە و هتد…) بێكار دەبن یان كار و داهاتیان كەم دەبێتەوە كە ژمارەیان سەدان خێزانە .
4- وا لە بازرگان دەكات سەرمایەیەكی زیاتر بەكار بهێنێنن و بیدەنە گومرگ كە ئەم سەرمایە زیادەیە  سەرمایەدا دەتوانێت لە پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازیدا بەكاری بهێنێت.
5- لەم كاتەدا بە تایبەتی كە بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری سیاسی و داراییەوە،جوڵەی بازرگانی زۆر كز بوە و بە بازاڕەكانەوە دیارە،جێبەجێكردنی بڕیارێكی وەها زۆر سەختە و بازاڕی پەكخستوە .
6-داوا لە حكومەتی عێراق بكرێت كە بە پێی ماددەی 114 كە دەڵێت دەبێت بە تەنسیق لەگەڵ حكومەتی هەرێم (پێناسەی گومرگی ) رێكبخرێت .