سیروان محەمەد: داوای دامەزراندنی یه‌كێتی ژورە بازرگانیەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان دەكەین

داوا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێت كە بەزوترین كات كاربكەن بۆ دروستكردنی  ژوری بازرگانی و پیشەسازی.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوادەكات یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی هەرچوارپارچەی كوردستان پێكبهێندرێت و داواش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاوادەكات ژوری بازرگانی پێك بهێنن.
لە لێدوانێكیدا سیروان محەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” دوای ئەوەی لەگەڵ ژوری بازرگانی دیاربكر كۆبوینەوە دوادەكەین كە یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان پێك بهێنین بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی فراوان بازرگانانی ناوچەكە پێكەوە پەیوەندی بكەن”
سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی داوا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد كە بەزوترین كات كاربكەن بۆ دروستكردنی  ژوری بازرگانی و پیشەسازی بۆئەوەی بتوانن بەشداربن لەو یەكێتی ژورە بازرگانیانەی هەرچوار پارچەی كوردستان كە بڕیارە كاری بۆ بكرێت.