بە دەمانچەی منداڵان بانكێك دەبڕێت

گەنجێكی تەمەن 16 ساڵ لە شاری بادفۆسینگ لە باشوری ئەڵمانیا بە دەمانچەی منداڵانەوە بانكێك دەبڕێت پێش ئەوەی پۆلیس دەسگیری بكات .
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئەڵمانیا ئەو گەنجە توانیویەتی بڕێك پارەی زۆر لەو بانكە بەدەست بهێنێت ئەویش دوای فریودانی سەرجەم پاسەوانان و فەرمانبەرانی بانكەكە بە دەمانچە منداڵانەكەی و دواتریش بە ماتۆرسكیل هەڵهاتووە ،بەپێی لێدوانەكانی پۆلیسێكی ئەو شارە وەكشایەتحاڵێكی ڕووداوەكە دەستبەجێ‌ شوێن ئەو گەنجە دەكەوێت پێش ئەوەی سنوری ئەڵمانیا تێپەڕێنێت و بگاتە وڵاتی نەمسا هاوكاری پۆلیس دەستگیری دەكەن و دواتر گەنجەكە دان بە تاوانەكەیدا دەنێت. ..