شەرقولئەوسەت : ئەو سیمكارتانەی لە كۆمپانیاكاندا تۆمار نەكراون هۆكاری تەقینەوەكانی عێراقن

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق لەئێستادا تیرۆریستان‌و گرووپە توندڕەوەكان رێگەیەكی نوێ‌ بۆ بەئەنجام گەیاندنی تەقینەوەكان بەكاردەهێنن كەكۆنترۆڵ كردن یاخود رێگرتن لێی ئاسان نییە .
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لەزاری مقدەم غالب عەتیە وتەبێژی پۆلیسی بەعقوبەوە بڵاویكردۆتەوە، بەپێی زانیارییانەی لەبەردەستیاندایە لەئێستادا تیرۆریستان بەرێژەی (70%)ی تەقینەوەكانیان بەتایبەت لەشاری بەعقوبە بەرێگەیەكی نوێ‌ بەئەنجام دەگەیەنن كەبریتییە لەتەقاندنەوەی بۆمب یاخود ئۆتۆمبێل لە رێگەی مۆبایلە پێشكەوتووەكانەوە لەناو بازاڕو گەڕەك‌و كۆڵانەكان‌و شوێنی چڕی دانیشواندا، ئەمەش لەلایەك بۆ بەئاسانی پێكانی هەر ئامانجێك كەبیانەوێتو لەلایەكی تریش بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییە لەسەر ئەندامەكانیان كەئەركی سەرەكیان بەئەنجام گەیاندنی تەقینەوەیە .
وتیشی، دەستكەوتنی زانیارییەكان دوای ئەوە بووە كەتیمەكانی پوچەڵكردنەوەی تەقینەوەكان چەند بۆمبێكیان پوچەڵ كردۆتەوە كە لەرێگەی مۆبایلەوە بۆ تەقاندنەوە ئامادەكرابوون، بەڵام ئەوەی لەئێستادا كێشەی بۆ هێزە ئەمنییەكان درووستكردووە ئەوەیە كەئەو مۆبایلانەی بەكار دەهێنرێن هیچ زانیارییەكان تێدا نییەو تەنانەت لەلایەن كۆمپانیاكانی پەیوەندی كردنیشەوە تۆمار نەكراون بۆئەوەی بتوانن خاوەنەكانیان بدۆزنەوە .