ئۆتۆمبیلی كارەبایی دروست دەكەن

ئاماژەکان دەریدەخەن ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە رێگەدایە بۆ ئەوەی بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهانی کۆنترۆڵ بکات.
 
 
لە ئەڵمانیا کۆمپانیای بی ئیم دەبلیو سەرقاڵی بەرهەمهێنانی جۆرێکە بەناوی ئای ٣ و فولگسواگن جۆرێکی گۆڵفی بەرهەمهێناوە کە بەکارەبا کاردەکات و مارسیدسیش بیر لە بی کڵاسێکی کارەبایی دەکاتەوە.
 
فۆلفگانگ بیرهارت، پسپۆری دروستکردنی ئۆتۆمبێل، گوتی: ئەگەر داواکاری لەسەر ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەهێز بێت، پەرچەکرداری سروشتی کۆمپانیاکان بریتی دەبێت لە پێشخستنی جۆر و بەرهەمهێنانی زیاتری.
 
لە ٢٠٢١ دەبێ ئۆتۆمبێلەکانی ناو یەکێتی ئەوروپا دەرچوونی گازی دووەەم ئۆکسیدی کاربۆنیان لە ٩٥ گرام بۆ هەر کیلۆمەترێک زیاتر نەبێت.
 
بی ئێم دەبلیو  ئاشکرای کردووە، ١٠ هەزار داواکاری پێگەیشتووە بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆمبێلی ئای ٣ و دایملەریش دەڵی لە ٧ ساڵی داهاتوودا دەیان هەزار لەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بەرهەم دەهێنێت.