کۆمپانیای گوگڵ رێژەی “شەکرە”كەت دیاری دەكات

کۆمپانیای گوگڵ دروستکردنی لێنزێکی رایگەیاند کە چاودێری ئاستی کلوکۆز دەکا لە خوێندا، ئەوەش یارمەتی ملیۆنان کەس دەدات لە سەرانسەری جیھاندا کە گیرۆدەی نەخۆشی شەکرەبوون و لەرێ ی ئەو لێنزەوە دەتوانن رێژەی کلوکۆز لە خوێنیاندا بپێون بێ  ئەوەی پێوست بە بەکارھێنانی دەرزی بکا .
بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی ٣٨٢ ملیۆن کەس لەجیھاندا گیرۆدەی نەخۆشی شەکرە بوون و پێویستیان بەوەیە بەردەوام لە رێ ی بەکارھێنانی دەرزیەوە چاودێری ئاستی شەکر بکەن لە خوێنیاندا  .